فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەشتیاران ئاگاداردهكاتهوه كه گهشته ئاسمانییهكان بهردهوامه و گهشتهكان له كاتی خۆیدا ئهنجام دهدرێت.
له راگهیهندراوێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل هاتووه، ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و گەشتیارانی بەرێز دەکەینەوە کەوا گەشتەکان لە فرۆکەخانەی نێودەولەتی ئەربیل بە شێوەی ئاسایی بەردەوامە وە گەشتەکان لە کاتی خۆی دا ئەنجام دەدرێت .
راگەیاندراو ی قەدەغەی هاتوچۆ ئەو گەشتیارانەی کە گەشت دەکەن یاخود ئەوانەی کە دەگەرێنەوە ناگرێتەوە، بۆیە تکایە لە کاتی دیاری کراوی گەشتەکەدا لە فرۆکەخانە ئامادەبن، لەبەر ئەوەی دوای دەست پێکردنی کاتی قەدەغەی هاتووچۆ بە هەبوونی تیکێتی گەشت کردن رێگە پێدراو دەبێت لە هاتوچۆکردن بۆ فرۆکەخانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.