وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: لە (24) کاتژمێری رابردوودا، (7817) توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه له‌ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا حهوتههزار و هه‌شتسه‌د و حه‌ڤده كه‌سی دیكه له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی كۆرۆنا بوون.
هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی شه‌ووڕۆژی رابردوودا سی و چوار تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له ئاماری ئه‌مڕۆی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌ری عێراق گه‌یشتووه‌ته نۆسه‌د و سێهه‌زار و چوارسه‌د و سی و نۆ كه‌س و كۆی گشتی مردووانیش به كۆرۆنا له عێراق بۆ چوارده هه‌زار و شه‌شسه‌د و شه‌ش كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق حه‌وتسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ هه‌زار و سێسه‌د و بیست و حه‌وت تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.
واته تا ئێستا له‌سه‌دا هه‌شتا و هه‌شت پۆینت پێنجی تووشبووانی كۆرۆنا له عێراق چاكبوونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی پێویستشه ئاماژه‌ی كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا له عێراق ڤاكسینیان وه‌رگرتووه گهیشتووهتهسهد و بیست و شه‌شهه‌زار و حه‌وتسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.