Erbil 33°C شەممە 21 ئەیلوول 13:48

 ڤیدیۆ.. نوقومبوونی که‌شتییه‌ک و رزگارکردنی ستافی نێو که‌شتییه‌که‌ ببینه‌

کوردستان TV
100%

به‌هۆی شه‌پۆله‌كانی توندی،ده‌ریا كه‌شتییه‌كی  هۆڵندی له‌ ده‌ریای نه‌رویجی نوقووم ده‌بێت ، ژیانی سه‌رجه‌م ،ستاڤی نێو كه‌شتییه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسی.

ئه‌گه‌ر چی له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا،كه‌شتییه‌كه‌ نزیك بوه‌ته‌وه‌ له‌نوقومبوون، به‌ڵام گرته‌ی ته‌واوی  كۆتایی كه‌شتییه‌كه‌ تۆمار نه‌كراوه‌ ،هه‌ر له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كدا تیمێكی به‌هاناوه‌ چوون،ده‌گه‌نه‌ شوێنه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی فرۆكه‌وه‌ ژیانی سه‌رجه‌م ستافی نێو كه‌شتییه‌كه‌ له‌ مردن رزگار ده‌كه‌ن، كه‌ ژماره‌یان 12 كه‌س بووه‌.

ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه‌، كه‌شتییه‌كه‌ هه‌ڵگری مادده‌ی پتڕۆڵییه‌ و له‌ساتی نقومبوونیدا سه‌رجه‌م ئه‌و گاز و ڕۆن و ماددانه‌ی هه‌ڵیگرتون ده‌ڕژێته‌ نێو ده‌ریاكه‌وه‌ به‌م شێوه‌یش ده‌ریایه‌كه‌ پیس ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی له‌ ناوچوونی چه‌ندین  ئاژه‌ڵی نێو ده‌ریاكه‌.

ئا- كامران

ژێده‌ر – سپۆتینك

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.