وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا، دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بە داخراوی بمێننەوە تا ئەو کاتەی لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیار دەدات.
لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووه، تاکاتی ئەنجامدانی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتەکە بە (حکومی و ناحکومی)، بە داخراوی دەمێننەوە.
راشیدهگهیهنن، لەکاتی داخستنی ناوەندەکانی خوێندن، تەنیا تاقیکردنەوەکان بە گوێرەی خشتەی راگەیەنراو و بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزییەوە ئەنجامدەدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.