Erbil 33°C شەممە 21 ئەیلوول 13:45

کۆریای باشوور ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کۆریای باشوور دەکات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە جانگ کیۆنگووک باڵیۆزی كۆماری کۆریا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە کۆی چوانژین کونسوڵی گشتی کۆریا لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری کۆریا تاووتوێ کرا. 
باڵیۆزی کۆریا، ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و کولتووری و پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوکارییەکانی کۆماری کۆریای کرد و ئاماژەی بە دۆستایەتی بەهێزی نێوان کۆریا و هەرێمی کوردستان دا ، کە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین پڕۆژەی پەرەپێدانی ئابوورییان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و پشتگیریی خۆشی بۆ پتەوکردنی  پەیوەندیی هەمەلایەنە لە گەڵ کۆماری کۆریا دەربڕی .

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.