ڕەمەك ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ رایدهگهێنێت: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی ژمارە 3673 ڕەزامەندی لەسەر نۆژەنكردنەوەی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە شاری چەمچەماڵ دەربڕی و پێشتر وەك قائیمقامیەتی چەمچەماڵ نووسراومان ئاراستە کردبوو.
راشیدهگهێنێت: مۆنۆمێنتی ئەنفال ساڵانێكە بەهۆی نەبوونی بودجەوە نەتوانرا چاكسازی لە بەشەكانی وەک گۆڕەپان و پێداویستییەكانیدا بکرێت.
قایمقامی چەمچەماڵ دهشڵێت: حكومەتی هەرێمی كوردستان بەم هەنگاوەی كە هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی یادی 33 ساڵەی تاوانی ئەنفال، خزمەتێكی بەرچاو بە دۆزی جینۆساید دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.