Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 12:32

لاوێکی خاوەن پێداویستى تایبەت دواى بەربوونەوەى لەسەربان گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


پۆلیسى راپەڕین رایدەگەیەنێت: لە قەڵادزێ لاوێكی خاوەن پێداویستى تایبەت دواى بەربونەوەى لەسەربان گیانی لەدەستداوە.

 له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه‌: ئێوارەی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 7ى 4ى 2021 ،  هاوڵاتییەکی خاوەن پێداویستی تایبەت (شەلەل دەماغ) بەناوی (ئـ . ع . م) رەگەزی نێر، لەدایک بوی ساڵی (1997) دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدان، بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و بەهۆی سەختی برینەکەشیەوە گیانی لەدەستدا.

راشیده‌گه‌یه‌نن: بەوتەی کەسوکارەکەی کوڕەکەیان خاوەن پێداویستی تایبەتە و ئێوارەی ئەمڕۆ پاش ئەوەی چۆتە سەربانی ماڵەوە بەربۆتەوە و بەوهۆیەشەوە بە سەختی بریندار بووە و دواتر گیانیلەدەستداوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.