Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:38

بە بەشداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیڤێنتى یادی 30 ساڵەی بڕیاری 688 به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


له‌ یادی 30 ساڵه‌ی ده‌رچوونی بڕیاری 688ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ دیارییكردنی ناوچه‌ی دژه‌ فڕین له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئیڤێنتێكی تایبه‌ت له‌ رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ هاوبەشی به‌رپرسانی پێشوو و ئێستای حكومه‌تی به‌ریتانیا و گروپی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/4/2021 کاتژمێر 12:30 بە کاتی هەولێر، ئیڤێنتەکە دەستپێدەکات و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی ڤیدیۆیی پێشكه‌ش ده‌كات، دواتریش سێر جۆن مه‌یجه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا و یه‌كێك له‌ دۆسته‌ نزیكه‌كانی كورد و هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی كه‌ رۆڵێكی به‌رچاوی بینی له‌ دیارییكردنی ناوچه‌ی ئارام، گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.

بڕیاریشه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌دیم زه‌هاوی، وه‌زیری چاودێریكردنی دۆخی كۆرۆنا له‌ به‌ریتانیا كه‌ به ‌ره‌گه‌ز كورده‌، له‌گه‌ڵ كاروان جه‌مال تاهیر، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌ریتانیا و جەیمس سۆرنتن، كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ئیڤێنته‌كه‌ ببن.

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئیڤێنته‌دا، بڕیاره‌ هه‌ریه‌ك له‌ رۆبه‌رت هاڵفن، ئالیسا كێرنس، جه‌یسن مه‌كارتی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و گاری كێنت، به‌رپرسی گروپی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌شداری ئیڤێنته‌كه‌ بكه‌ن.

له‌ سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ساڵی 1991 فه‌ره‌نسا پڕۆژه‌ بڕیارێكی پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد و تێیدا داوای لێ كرد، كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی عێراق له‌ دژی گه‌لی كورد ئیدانه‌ بكات، كه‌ به‌ هۆی راپه‌ڕینه‌كه‌یان له‌ سه‌روبه‌ندی جه‌نگی كه‌نداو له‌ باكووری ئه‌و وڵاته‌ (هه‌رێمی كوردستان) گه‌لی كورد راپه‌ڕینی ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ده‌ركردنی بڕیاری ژماره‌ 688 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه‌ له‌ 5ی هه‌مان مانگ و داوای له‌ عێراق كرد، ده‌ست له‌ كوشتنی كورد هه‌ڵگرێت و رێز له‌ مافه‌كانی مرۆڤ بگرێت. داواشی له‌ رێكخراو و ده‌سته‌كانی فریاگوزاری سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد، به‌هانای پێداویستی په‌نابه‌رانی كورده‌وه‌ بچن، كه‌ به‌هۆی سه‌ركوتكارییه‌كانی رژێمی به‌عس، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كوردی باشووری كوردستان روویان له‌ وڵاتانی ئێران و توركیا كرد و كه‌مپه‌كانیان له‌و دوو وڵاته‌وه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كران، هه‌روه‌ك داوای له‌ عێراقیش كرد، رێگه‌ به‌ ده‌سته‌ و رێكخراوه‌ مرۆییه‌كانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بدات و ئازادی ته‌واویان بۆ فه‌راهه‌م بكات، تاوه‌كو بتوانن هاوكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌ هه‌ر كه‌سێكی پێویست له‌ هه‌ر شوێنێكی ئه‌و وڵاته‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.