Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:27

مستەفا کازمی: هه‌ڵبژاردن له‌ کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکاتەوە و راشیگەیاند، خۆی کاندید ناکات.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی زە ناشناڵی ئیماراتی، ئاشکرایکرد، هەرچەندە بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان، داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەکەن، بەڵام لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، له‌ رێكه‌وتی 10ی تشرینی یەکەم دوو هه‌زارو بیست و یه‌ك ئەنجام دەدرێت.

کازمی دووپاتیکردەوە، ئەو نابێتە بەشێک لە ململانێکان و خۆی هەڵنابژێرێت، هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، هەر لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆک وەزیران، کاری بۆ چەسپاندنی یاسا و کۆنتڕۆڵکردنی میلیشیاکان و باندەکانی لە یاسادەرچوو کردووە، بەڵام ئاستەنگی زۆری هاتووەتە پێشەوە. 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.