Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:43

د.سامان بەرزنجی: پێشنیاری قەدەغەی هاتووچۆی سنوردارمان بۆ لێژنەی باڵای ڕووبەڕبوونەوەی کۆڕۆنا کردووە

کوردستان TV
100%

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە كە باس دەكرێت ئەمشەو قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێبكرێت.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان به‌ كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان، ئێمه‌ وه‌ك وەزارەتی تەندروستی پێشنیاری قەدەغەی هاتووچۆی سنورداریمان بۆ لێژنەی باڵای ڕووبەڕبوونەوەی كۆڕۆنا كردووە.

وەزیری تەندروستی گوتیشی: لە كۆبوونەوەی داهاتوو لە لێژنەی باڵای كۆڕۆنا گفتوگۆی لە بارەوە دەكرێت و بڕیاری لە بارەوە دەدرێت، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتكردەوە كە باس دەكرێت ئەمشەو قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێبكرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئەوە تەنها پێشنیارە و هێشتا نەبووەتە بڕیار.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.