وەزارەتى رۆشنبیرى حکوومەتى هەرێمی كوردستان سێ بەرنامەى تەلەفزیۆنى لە سێ کەناڵ رادەگرێت هۆکارەکەشى بۆ ئەنجامدانى گفتوگۆى نەشیاو و دوور لە نەریتى کۆمەڵایەتى دەگەڕێنێتەوە.
لەسێ نوسراودا كهواژووی شێروان عهولا خورشید بەرێوەبەرێتى گشتى راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەوە بڵاو كراوهتهوه و ئاراستەى کەناڵەکانى نێت تیڤى و کورد ماکس و کۆڕەک تیڤى کراون، داوا لە کەناڵى نێت تیڤى کراوە بۆماوەیە یەک هەفتە بەرنامەى نێت گرام رابگرێت، بە هەمان شێوە داوا لە کەناڵەکانى کورد ماکس و کۆڕەک تیڤى کراوە بەرنامەکانى شۆ مەگەزین و نایت شۆ بۆماوەى یەک هەفتە رابگرن، دواى ئەو ماوەیەش پێداچونەوە بە ناوەڕۆک و ستایلى بەرنامەکەدا بکەن.
شێروان عهولا خورشید بەرێوەبەرێتى گشتى راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە هۆکارى راگرتنى ئەو بەرنامانەى بۆ ئەنجامدانى گفتوگۆى نەشیاو و دوور لەنەریتى کۆمەڵایەتى گەراندوەتەوە لە چوارچێوەى چاوپێکەوتنەکانیاندا لەگەڵ هونەرمەندان و خەڵکانى دیکە، هۆشداریشداوەتە ئەو کەناڵانە لەحاڵەتى پابەندنەبونیاندا رێکاریى یاساییان لە بەرامبەر دەگرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.