Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 22:11

سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم: دەمانەوێ کێشەی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک چارەسەر بکرێن

کوردستان TV
100%


مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکوومەت ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی هەموو پابەندییەکانی بەپێی یاسای بودجەی گشتی عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7 ى 4 ى 2021 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی  ئه‌نجامدا.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، مەسرور بارزانی  سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێی ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و پرسی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیداڕاڵی عێراق و پەسەندکردنی بودجە و چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ كرد .
 لە وەڵامی  پرسیاری په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن لەبارەی کێشەی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک سه‌رۆكی حكوومه‌ت رایگه‌یاند:  دەمانەوێ کێشەی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک چارەسەر بکرێن.

 گوتیشی: چونكە چەندین داواكاریی ڕاستەوخۆش بە من گەیشتووە، لەگەڵ  پارێزگاریش قسە كراوە، بابەتەكە چۆنیەتیی دابینكردنی ئەو خزمەتگوزارییانەیە كە پێویستە حكوومەت دابینی بكات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئەمە پڕۆژەیەكی پێشینەیە و ئاڵوگۆڕی و دەستكاریی زۆری زەوییەكان كراوە، بۆ ئەوەی كەس زیانی بەر نەكەوێت، داوام كردووە چارەسەری گونجاو بدۆزرێتەوە تاوەكوو خەڵكەكە بتوانن سوودمەند بن لەو زەوییانەی کە پێشتر پێیان دراوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.