Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:37

شه‌ش ئافره‌ت به‌تۆمه‌تی دزینی 10 ملیۆن دینار ده‌ستگیر کران

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: شه‌ش ئافره‌ت ده‌ستگیر كراون كه‌بڕی 10 ملیۆن دینارییان له‌ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت له‌هاووڵاتییه‌ك دزیووه‌.
ده‌قی راگه‌یاندراوی پۆلیس:
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور، لەدوو ڕوداوی جیاوازداو پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، شەش ئافرەتیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزیکردن دەستگیرکرد.
پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی ١٠ ملیۆن دیناری لەناحیەی عەربەت لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا چوار ئافرەت لەناحیەی سەیدسادق و عەربەت بەتۆمەتی دزینی پارەکە دەستگیر بکرێن و دەستیشگیرا بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا کە دزیبویان.
لەلایەکی دیکەوە مەفرەزەکانی پۆلیس دوو تۆمەتباری ئافرەتیان لەماڵێکدا لەناحیەی وارماوا دەستگیرکرد کە بەنیازبون کەلوپەل و پارە لەو ماڵە بدزن.
 سەرجەم تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون. 

1


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.