ساڵانه له رۆژی 7ی نیسان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان، رێكخراو و ده‌زگا ته‌ندروستییه جیهانییه‌كان پێكه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌باره‌ی پاراستنی ته‌ندروستییان.
هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستنیشان كردنی رۆژێك بۆ رۆژی ته‌ندروستیی جیهانیی ،ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1948 كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستیی جیهانیی سه‌ربه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی داوای ته‌رخانكردنی رۆژێكی كرد بۆ "رۆژی ته‌ندروستیی جیهانیی" به‌مه‌به‌ستی یادكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، هه‌ر بۆیه له ساڵی 1950وه ساڵانه له رۆژی 7ی نیسان یادی "رۆژی ته‌ندروستیی جیهانیی" ده‌كرێته‌وه و بابه‌تێك له بواره‌كانی په‌یوه‌ست به ته‌ندروستی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، تا ئێستا ملیۆنان كه‌س له جیهاندا ده‌ستییان به خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان ناگات و نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتووانی جیهان له خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بێبه‌شن.
ئا/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.