Erbil 11°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 17:45

وەزارەتی کشتوکاڵ کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دیراسەی ڕووبەڕووبونەوەی ئەگەری ووشکەساڵی ئەنجام دەدات

کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەئامادەبوونی  به‌رپرسانی دیكه‌ی وه‌زاره‌ت و  لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان و یەکێتی جوتیاران کۆبونەوەیەکی تایبەت بە هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبونەوەی ووشکەساڵی و کەمبونەوەی سەرچاوەکانی ئاوی بەنداوەکان و ڕێژەی باران بارین کرد لە دیوانی وەزارەت.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵدا هاتووه‌: دوا بەدوایی گفتوگۆ و خستنەڕووی سەرجەم سەرنج و بۆچونەکان و خوێندنەوەیەک بۆ ئەگەری وشکەساڵی و دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەکان و خستنەڕووی دۆخی مەترسیەکان و ئاماژە بۆ ڕێگە چارەی گونجاو بۆ هاوکاری و پاڵپشتی جوتیاران و ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانی وشکەساڵی.
  هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: بۆ گەڵاڵەکردنی سەرجەم بۆچونەکانی ئامادەبووان  وەزیری كشتوكاڵ سەرجەم  فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ڕاسپارد ،کە راپۆرتێکی تێرو تەسەلی خۆیان ئامادە بکەن بۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی راوێژکاری کە وابڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێ بۆ چۆنیەتی  ئامادەکردنی ئەم راپۆرتانە داواکراوە کە جەخت بکرێتەوە لە سەر داتا و زانیاری و پێشنیاری گونجاو و ئاماژەدان بە پێشبینی و خەملاندنی بەرهەم و ڕووبەری زەوی و سامانی ئاژەڵ.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: وابڕیارە لە کۆبونەوەی فراوانی ئەنجومەنی راوێژکاری بە  بەبەشداری چەندین پسپۆڕی شارەزا، دوای دیراسەکردن و یەکخستنی سەرجەم سەرنج و داواکاری و پێشبینیەکان، بەراپۆرتێکی گشتگیر درافتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پێشکەش بکرێت بۆ مەبەستی پێکهێنانی لێژنەیەکی باڵا و بڕیاردانی کۆتای لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەی ڕووبەڕووبونەوەی ئەگەری ووشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان.


شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.