پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 7 ى 4 ى 2021 کۆدەبێتەوە و سێ تەوەر خراونەتە ناو بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، یەکێک لەبرگەکانیش تایبەتکراوە بە خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان.
ده‌سته‌ی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌رۆی بەڕێوەدەچێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن، لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەکرێت.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەشکردوە، لە تەوەری دووەمدا خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەکرێت، (یەک: پێشنیازەیاسای ڕێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لەهەرێمی كوردستان-عێراق، دوو: پێشنیازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
لە تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەی پەرلەماندا بیرۆكەی پەرلەمانتار مەم بورهان محەمەد پەیوەست بە "حكومڕانیی بیرۆكراسی" بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (49)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق دەخرێتەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.