ناوه‌ندی ئه‌زهه‌ری جیهانی بۆ فه‌توای ئه‌لیكترۆنی، جه‌ختی كردۆته‌وه كه لێدانی پێكوته‌ی كۆرۆنا له رۆژانی مانگی ره‌مه‌زان ئاساییه‌و به‌رۆژووبوون به‌تاڵ ناكاته‌وه.
ناوه‌ندی ئه‌زهه‌ر ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م پێكوته‌كانی كۆرۆنا كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا جیهانییه‌كانه‌وه به‌رهه‌مهێندراون، له‌رێگای لێدانی رێژه‌ییه‌وه له‌سه‌ر كۆدی ژێناتی ڤایرۆسه‌كه ده‌درێت و به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات و راسته‌وخۆ كار له‌سه‌ر په‌تاكه ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌زهه‌ر روونیشیكرۆتهوه كه پێكوته‌كانی له‌مشێوه‌یه خواردن و خواردنه‌وه نییه و لێدانیشی له‌رێگای ده‌رزییه‌وه ده‌بێت و بۆیه وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كی سرووشتی له ده‌م و لووت نابیندرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.