بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان فەرمانگە شارەوانییەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگای هەولێر، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر جەخت لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر و هەماهەنگی و جێبەجێكردنی پرۆژەكانی سنووری پارێزگای هەولێر دەكەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە (6ی نیسانی2021) لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا چەند تەوەرێكی پەیوەست بە ڕەوش و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و جێبەجێكردنی پرۆژەكانی سنوورەكەیان تاوتوێ كرد.
سێكتەرە هەمەجۆرەكانی خزمەتگوزاریی و كاری شارەوانییەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كراو و هاوكات لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان بۆ هاووڵاتییان، دووپات لە پەرەپێدانی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان فەرمانگە شارەوانییەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی لەگەڵ پارێزگای هەولێردا كرایەوە بە مەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر و هەمەجۆری شارەوانی لە سێكتەرەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و زیادكردن و پاراستنی رووبەرە سەوزایییەكان و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك، هەروەها چەند تەوەرێكی دیكەی پەیوەست بە سێكتەرەكانی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای هەولێر گفتوگۆیان لەبارەو كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.