Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:05

وه‌زاره‌تی پلان دانان و دارایی گفتوگۆ له‌باره‌ی دواین ئاماده‌کارییه‌کانی پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌،  6_4_2021   لەدیوانی وەزارەتی پلاندانان کۆبونەوەی باڵای وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی بەرێوەچوو.
رایده‌گه‌یه‌نن: لەکۆبونەوەیەکدا بریکاری وەزارەتی پلاندانان و بەرێوەبەری گشتی بودجە لەوەزارەتی داریی ئامادەبوون گفتوگۆ لەبارەی دواین ئامادەکاریەکانی پرۆژە یاسای بودجە کرا بەتایبەت پاش پەسندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق و رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد.
دکتۆر دارا ڕەشید وه‌زیری پلاندانان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌: هەموو هەوڵێکی حکومەت بۆ دابین کردنی موچە و باش کردنی باروژیانی هاولاتیانە و لەژێر ئەو رۆشنایە ئامادەکاریەکانی بودجەی هەرێم کاری لەسەر کراوە.
هەر لەکۆبونەوەکە وەزیری پلاندانان داوای کرد پەلەبکرێت لەخستنە ڕووی پێشنیار و تێبینیەکان بۆ ئەوەی لەکۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر بکرێت.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.