كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه سنوورییه‌كانی ده‌ڤه‌ری ئامێدیان له پارێزگای دهۆك بۆردومانكرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا چه‌ند گوندێكی ناوچه‌ی دێره‌لووكی سه‌ربه قه‌زای ئامێدی له‌پشت چیای لینك له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه بۆردومانكران.
ڕوونیشی كرده‌وه گونده‌كانی سیری، بیرمان و گوندی هێتوت له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی توركیاوه بۆردومانكران و زه‌ره‌ر و زیان به به‌رووبوومی كشتوكاڵی و پاوانی جووتیاران گه‌یشت به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمی زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌لای گوندنیشانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره دروستبووه.
به‌هۆی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌و سنووره و به به‌رده‌وام ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه ده‌كرێنه ئامانج و به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانی تۆڕی هه‌ماهه‌نگی رێكخراو، به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و گرژییه‌كانی نێوان سوپای توركیا و په‌كه‌كه له سنووری پارێزگای دهۆك نزیكه‌ی 600 گوند چۆڵكراون و زیانی زۆری گیانی و ماددیش به‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.