سه‌رچاوه‌یه‌ك له عێراق رایگه‌یاند كه ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، به‌سه‌ردانێك له به‌غدایه و له میانیدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كان ئه‌نجامداوه.
سه‌رچاوه‌كه به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه كه له ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌وه، ئیسماعیل قائانی به‌سه‌ردانێك له به‌غدایه و تا ئێستا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كان ئه‌نجامداوه و گوتیشی:له كۆبوونه‌وه‌كاند سه‌باره‌ت به گه‌ڕێكی دیكه‌ی گفتوگۆی ستراتیجی نێوان عێراق و ئه‌مریكا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ی چوارشه‌ممه ساز بكرێت، گفتوگۆكراوه.
دوێنێ دووشه‌ممه، فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی شاندی ھه‌رێمی كوردستان له تیمی دانوستانكاری عێراق تایبه‌ت به گفتوگۆی ستراتیجیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، رایگه‌یاندبوو كه چاوه‌ڕان ده‌كرێت رۆژی چوارشه‌ممه، گه‌ڕێكی نوێی گفتوگۆی ستراتیجیی له‌نێوان عێراق و ئه‌مریكادا، ساز بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.