Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:37

کەلار.. شۆفێرێک به‌ هه‌ڵه‌ خوشکه‌زاکەی کوشت

کوردستان TV
100%


مقه‌ده‌می ماف په‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌: 
ئەمڕۆ سێ شەمە 6 ى 4 ى 2021 ،  لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری کیاسپورتاج بەهەڵە منداڵێکی دوو ساڵان بەناوی (ئیناس محمد حسین ) دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار گیانی لەدەستدا.
بەوتەی کەسوکاری منداڵەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خاڵی منداڵەکەیە و لەلای مالی خۆیان منداڵەکەی شێلاوە و لەئەنجامداگیانی لەدەستداوە.
 گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان راشیده‌گه‌ێنێت: لەئێستادا تەرمی منداڵەکە بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.