Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:38

دوو تیرۆریستی داعش له‌ که‌رکووک ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ده‌ستگیركردنی دوو تیرۆریستی داعشی له‌ پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، دوو تیرۆریست كه‌ به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ داعش داواكرابوون له‌ پارێزگای كه‌ركووك له‌لایه‌ن ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگرییه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ تیرۆریسته‌ ده‌ستگیركراوه‌كان له‌ میانی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌راییه‌كانییدا، دانیان به‌وه‌داناوه‌ كه‌ له‌ 2020 وه‌ چوونه‌ته‌ ناو داعش و راسپێردراون تا كارمه‌ندانی ئه‌منی و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگای كه‌ركووك تیرۆر بكه‌ن.

باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ده‌ستگیركراوه‌كان دوای وه‌رگرتنی گوته‌كانیان، دادوه‌ریی لێكۆڵینه‌وه‌ بڕیاریداوه‌ رێوشوێنی یاسایی له‌به‌رامبه‌ریان بگیرێته‌به‌ر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.