رۆژنامه‌ی گاردییه‌نی بریتانی راپۆرتێكی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆن و بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا له دژی په‌كه‌كه له نێو سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
گاردییه‌ن له‌و راپۆرته‌دا باسی له‌وه كردووه كه سوپای توركیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و بۆردمانه‌كانی خۆی له دژی په‌كه‌كه له نێو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای دڵگرانییه ئه‌وه‌یه كه به هۆی بۆردمان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیاوه ژماره‌یه‌كی زۆر دانیشتووی ئه‌و ناوچانه رووبه‌رووی زه‌ره‌ر و زیان ده‌بنه‌وه.
رۆژنامه‌كه به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه هه‌رێمییه‌كان نووسیویه‌تی: به هۆی ئۆپه‌راسیۆن و بۆردمانه‌كانی سوپای توركیاوه بۆ سه‌ر په‌كه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی مه‌ده‌نی دانیشتووی ناوچه‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوونه و سوپای توركیا ره‌چاوی هاووڵاتییه مه‌ده‌نی و شوێنه مه‌ده‌نییه‌كان ناكات.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.