سوپای عێراق رایگه‌یاند كه له باكووری به‌غدای پایته‌خت، ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك و بڕێك ته‌قه‌مه‌نییدا گرتووه.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا یه‌حیا ره‌سول ،گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ھێزه‌كانی فه‌وجی شه‌شی پیاده ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنینان له ناوچه‌ی نه‌باعی باكووری به‌غدا ئه‌نجامداوه.
راشیگه‌یاندووه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ده‌ستبه‌سه‌ر سێ مووشه‌كی جۆری كۆرنێت و شه‌ش گولـله‌ی ئار بی جی، حه‌وت قه‌وانی ھاون له‌گه‌ڵ بڕێك ته‌قه‌مه‌نییدا گیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.