Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 14:00

وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه‌ بڕیار و رێنمایی تازه‌ی بۆ مانگی ره‌مه‌زان بڵاوکرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه‌ رایگه‌یاند: له ‌مانگی ره‌مه‌زان ڕێگه ‌به‌ئه‌نجامدانی عومره‌ ده‌درێت به‌ كۆمه‌ڵێك مه‌رج و رێنمایی نوێوه‌. 

میدیای فه‌رمی سعودیه‌ له‌سه‌ر زاری وه‌زیری حه‌ج و عومره‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ له ‌مانگی ره‌مه‌زاندا توانای وه‌رگرتنی عومره‌كاران له ‌حه‌ره‌می مه‌ككه‌ی پیرۆز زیاتر ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند مه‌رج و رێنماییه‌كی نوێی رایگه‌یاند. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ مه‌ڕاسیمی عومره‌و نوێژكردن به ‌رێنماییه‌كانی خۆپارێزییه‌وە ه ‌له‌یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانه‌وه‌ له ‌مزگه‌وتی حه‌رام و سه‌ردانیكردنی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر رێگه‌ی پێده‌درێت بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی دوو ژه‌می پێكووته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌ یاخود 14 رۆژ تێپه‌ڕبووه‌ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی یه‌كه‌م ژه‌می ڤاكسین یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌. 

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌به‌ز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردۆته‌وه ‌لە ئێستادا بەهۆی ڕێککارەکانی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا نرخی گه‌شتی عومره ‌له 650 دۆلاره‌وه‌ زیادیکردووە بۆ 1350 دۆلار کە نزیکەی دوو هێندەی نرخەکەی پێشترە.   

نەبەز ئیسماعیل ڕوونیشکردۆته‌وە، لە ئێستادا ژمارەی ئەو عەمرەکارانەى دەخرێنە پاسێکەوە لە 50 کەسەوە کەمکراوەتەوە بۆ نیوە، جگە لەوەش مانەوە لە هوتێل ئەگەر پێشتر چوار کەس لە ژورێکدا بووبێت ئێستا دەبێت بکرێتە دوو کەس، ئەمە جگە لە ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا، جگە لەوەی ئەگەر کەسێک تووشی پەتاکە بێت لەسەر حسابی خۆی کەرەنتین دەکرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.