تیرۆریستانی داعش سوود لهو بۆشاییه ئهمنییه وهردهگرن كه له ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێمی كوردستان و به تایبهتیش له شاری كهركووك ههیه، له نوێترین پێشهات و بەپێی نووسراوێکی نهێنی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک كه ئاراستەی دامودەزگا سەربازیی و ئەمنییەكانی کەرکووک و سنوورەکە کراوه، داوایان لێدەکات لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدابن، بەهۆی ئەوەی داعش بەنیازی کردەوەیەکی تیرۆریستی فراوانە لە کەرکووک.
زانیاری نێو نووسراوەکە باس لەوە دەکات، تیرۆریستان لە هێرشەکەیاندا مەبەستیانە دوو ئامانج بپێکن، یەکەمیان بەندیخانەی گرتن و گواستنەوە کە زیاتر لە هەزار کەسی تێدا گیراوه و بەشێکی زۆریان چەکداری داعشن و بە ماددەی چواری تیرۆر بەندکراون کە هاوكات ژن و کەسوکاری داعشیان تێدایە.
ئامانجی دووەمیان باڵەخانەی دادگای کەرکووکە، سەرەتای هێرشەکەش لە رێگەی دوو کەسی خۆکووژەوە ئەنجامدەدرێت کە بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە بلۆکی هەڵگرتووە هاتوونەتە کەرکووک و ژمارەیان 14 کەسە.
لە نووسراوە نهێنییەکەی دەزگای هەواڵگری عێراق ناوی سەرجەمیان نووسراوە کە ئاماژە بەوەدەکات چەکدارەکان جلوبەرگی پۆلیسی ئامادەیان لەبەرە و چەکی سووکیشیان پێیە بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە.
زانیارییە هەواڵگرییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێش ئەنجامدانی هێرشەکە لە گەڕەکی کۆمپانیای تاریقەوە چەند گولـلە هاوەنێک ئاراستەی سەنتەری شار دەکەن بۆ ترساندنی خەڵک و شێواندنی بارودۆخەکە، کاتی هێرشەکەش وەک لە نووسراوەکەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک هاتووە، کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوو، بەڵام بەهۆی ئاگادارکردبوونەوەی پێشوەختەی هێزە ئەمنییەکان هێرشەکە پووچەڵکرایەوە و سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک شەوی رابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چاودێری بارودۆخەكەیان کرد و لەحاڵەتی ئامادەباشیدابوون، بەتایبەت بەندیخانەی تەسفیرات و باڵەخانەی دادگای کەرکووک، لەلایەن هێزێکی زۆری ئەمنییەوە گەمارۆ درابوون.
بههۆی نهبوونی هێزهكانی پێشمهرگه له ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم بۆشایی ئهمنی دروستبووه و چهكدارانی داعش سوودیان لهم دهفهرته وهرگرتووه و جموجۆڵ و ههڕهشهكانیان لهو ناوچانه زیادیكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.