Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:45

هاوپه‌یمانی فەتح: لە هەوڵەکانمان بۆ دابەزاندنى به‌های دۆلار کۆڵنادەین

دۆلار
کوردستان TV
100%

سەرکردەیەکى هاوپەیمانى فەتح هەڵوێستى هاوپەیمانێتییەکەى لەبارەى نرخى نوێى دۆلار لە بودجەى گشتى روونکردەوە و رەتیکردەوە پشتگیرییان لە بەرزکردنەوەى بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى کردبێت. 

غوزنه‌فەر بەتیخ، سەرکردە لە هاوپەیمانێتى فەتح له‌ لێدوانێكی بۆ میدیا عێراقییه‌كان رایگەیاند: هەڵوێستى هاوپەیمانى فەتح لەبارەى نرخى دۆلارەوە ڕوونه‌ و دژى جێگیرکردنى ئەو نرخە نوێیەى دۆلارە لە بودجەى گشتیدا. 

وتیشى، هاوپه‌یمانی فه‌تح هەوڵێکى زۆریدا بۆ دابەزاندنى نرخى دۆلار بەڵام حکومەت رەتیکردەوە و چەند فراکسیۆنێکى پەرلەمانیش پشتیوانى حکومەتیان کرد لە بەرزکردنەوەى دۆلاردا. 

سەرکردەکەى فەتح هۆکارى دەنگدانیان بە بودجە بۆ ئەوە گەڕاندەوە تا هاوپەیمانێتییەکەیان تۆمەتبار نەکرێت بە دروستکردنى بەربەست بۆ تێپەڕاندنى بودجە و ئاستەنگى دروستکردن بۆ بەشێک لە پڕۆژەکان و وتى "هەر بۆیە فەتح لەگەڵ زۆرینەى پەرلەماندا دەنگى بە بودجەکەدا. 

جەختیشى کردەوە، سەرەڕاى فشارەکان فەتح بەردەوام دەبێت لەسەر هەوڵەکانى بۆ دابەزاندنى نرخى دۆلار و لەو داواکارییەى پاشەکشە ناکات بەو پێیەى کاریگەرییەکى نەرێنى کردۆتە سەر هاووڵاتیان و گرانبوونی نرخی كاڵا و كه‌لوپه‌له‌كان. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.