د. مەهدی ستونی - مامۆستای زانکۆ له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به بریاری 688 له رووی كاریگه‌ری و ده‌ره‌نجامه‌كانی رایگه‌یاند
یه‌كه‌م بڕیار بوو كه بوو به هۆكاری دروست بوونی كیانێكی كوردی ، دوای كشاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی عێراق له ناوچه‌كه , به‌ڵام كورد توانی ئیداره‌ی ناوچه‌كه به باشترین شێوه به‌رێوه ببه‌ن ، به دامه‌زراندنی په‌رله‌مان دوای هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتیانه ، هه‌روه‌ها دروستبوونی حكومه‌تێك .
كورد توانی سوود له سلبیاتی شه‌ڕی ناوه‌خۆش وه‌ربگرێت و كوردستان دواتر بووه عاملێكی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه .
ئه‌مه‌ریكا رۆڵی خۆی هه‌یه ، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی خۆی تێدایه ، ئه‌و بریاره‌ی 688 سیاسی بوو ، ئه‌وه‌ش وا بكات ئۆپۆزسیۆنێك له ناوچه‌كه دروست بكات ، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی پارێزراو بێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند .
پاراستنی كورد واتا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه .
كورد له ئێستادا پێویسته هه‌وڵ بدات بۆ پاراستنی ئه‌و كیانه و مسۆگه‌ركردنی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی ، هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بهاوێژین ، دامه‌زراوه‌كان به‌هێز بكه‌ین ، خۆی نیشان بدات كه ده‌توانێت به باشترین شێوه خۆت به‌رێوه ببات .
هه‌روه‌ها پێویسته وا بكه‌ین به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بهێنیینه هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه .
یه‌كڕیزی ناوماڵی كوردیش زۆر گرنگه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی نێو ده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی .
هه‌روه‌ها گرنگی دان به پرسی پێكه‌وه ژیان ، كه له‌و بواره زۆر گرنگی پێدراوه .
بیسه‌لمێنیین كه عاملی سه‌قامگیرین نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه .
عێراق گرفتی زۆره له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه تا ئێستا ، وه‌ك پادشای عێراق رایگه‌یاندبوو كه هه‌ندێ كوتله‌ی مرۆڤ به یه‌ك لكێندراوه و هیچ هه‌ستێكی نیشتیمانی كۆیان ناكاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.