ئێوارەی ئەمرۆ دووشهممه لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەرەکی گوندی مهلا عمر - سفەیە، گەنجێكی تەمەن 19 ساڵان بەناوی ( کامەران جاسم) بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا، كەوا گەنجە كە شوفێری ماتۆرسكیل بوو.
سەرچاوەیەك لەهاتوچۆی خەبات بە كوردستان تیڤی راگەیاند: رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان كامیۆنێكی بارهەڵگرو ماتۆرسكیلێك لەسەر ڕێگای سەرەكی نێوان گوندی سفەیەو گوندی مهلا عمر سەر بەقەزای خەبات روویداو، بەهۆیەوە گەنجێك گیانی لە دەستداو تەرمەكەی ڕەوانەی نهخۆشخانهی شاری هەولێر كرا و لهوێشهوه گواسترایهوه بۆ پزیشكی داد.
ڕووداوێکی هاتوچۆ لە خهبات گیانلەدەستدانی شۆفێرێکی ماتۆرسکیلی لێ کەوتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.