Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:45

لەهەولێر جانتایەک دۆزرایەوە برێکی زۆر پاره‌ی تێدابوو رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە

کوردستان TV
#7
100%

لەهەولێر جانتایەک دۆزرایەوە کە 6 هەزار دۆلار و سه‌رووی ملیۆنێك دیناری عێراقی تێدابوو دواتر رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی ھەولێر ھاتووە: دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە پەیجی فەرمی پۆلیسی هەولێر کەوا جانتایەک دۆزرابۆووە، خۆشبەختانە توانرا لە ڕێگەی ئەم بڵاو کراوەیە جانتاکە ڕادەستی خاوەنەکەی بکرێتەوە کە بڕی پارەی نێو جانتاکە بریتی بوو لە (٦٠٠٠) هەزار دۆلاری ئەمریکی و (١٫٨٦٨٫٢٥٠) دیناری عێراقی.

سوپاسی هاوکاری و متمانەییتان دەکەین بە دەزگاکانی پۆلیس.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.