ئومێد خۆشناو پارێزگای هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردهوهتهوه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5 ى 4 ى 2021 ، بەمەبەستی گرنگی و بایەخدان بەبواری ڕێگاوبان و ئاسانکاری بۆ بواری هاتووچۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕێگاوبانی هەولێر کۆبوینەوە.
پارێزگاری هه‌ولێر رایدهگهێنێت: لەکۆبوونەوەکەدا ئاماژەمان بەوەدا، ئەگەرچی بە پاڵپشتی ڕێزدار جەنابی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەچوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەم، سەرەڕای قەیرانی دارایی و ئەو دۆخە سەختەی ڕووبەڕوومان بووەتەوە، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگاوبان نەوەستاوە و كاركردن تیایاندا بەردەوامه .
ئومێد خۆشناو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: توانراوە بە هەوڵی هەموو لایەک بەردەوام بین لە پێشکەشکردن پڕۆژەی خزمەتگوزارییەکان و ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیجی و گرنگ لەشاری هەولێر، کەیەکێک لەو پڕۆژانەش جێبەجێکردنی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان بووە، بەڵام هێشتا پێویستمان بەوەهەیە زۆرترین خزمه‌ت بهرێگاكان بکرێت و بەردەوام بین لە كاری نۆژه‌نكردنه‌وه و قیرتاوکردن و دروستکردنی رێگای نوێ.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.