هێزه‌كانی پۆلیس هێرشی سه‌ر رێكخراوی رۆزایان كرد.
ئه‌مڕۆ له‌شاری دیاربه‌كر له‌باكووری كوردستان هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر رێكخراوێكی تایبه‌ت به پاراستنی مافی ژنان به ناوی رێكخراوی رۆزا.
هێزه‌كانی پۆلیس سه‌ره‌ڕای شكاندن و تێكدانی كه‌لووپه‌له تایبه‌تییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه هاوكات 22 ژنه چالاكڤانی ئه‌و رێكخراوه‌یان ده‌ستگیركردووه.
هێزه‌كانی پۆلیس به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه چالاكڤانانه پڕۆپاگه‌نده‌ی تیرۆریان كردووه ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامداوه و ئه‌و 22 چالاكڤانه كورده‌یان ده‌ستگیركردووه.
ئه‌رده‌لان گۆران
له دیاربه‌کر 22 ژنه چالاکڤانی کورد ده‌ستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.