Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:46

ئیمارات بە بەهای 3 ملیار دۆلار وەبەرھێنان لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%


ئیمارات رایگەیاند کە بە ئامانجی پتەوترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، سێ ملیار دۆلاری بۆ کاری وەبەرھێنان لە عێراق تەرخانکردووە.

دوێنێ یەکشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سەردانی ئیماراتی کرد و لە میانیدا شاندی ھەردوو وڵات کۆبوونەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای کۆبوونەوەکە، عێراق و ئیمارت راگەیەنراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، ھەردوولا رێککەوتوون لەسەر پتەوترکردنی ھاوکارییە ھاوبەشەکانی نێوانیان لە بوارەکانی ئابووری، گەشەپێدانی بارزگانیی و وەبەرھێنان و ھاتووە:

"ھەردوولا رێککەوتوون لەسەر دامەزراندنی ئەنجوومەنی کاری عێراقی ــ ئیماراتی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بکات".

لە راگەیەنراوەکە ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لەوچوارچێوەیەدا، ئیمارات رایگەیاندووە کە بە ئامانجی پتەوترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، سێ ملیار دۆلاری بۆ کاری وەبەرھێنان لە عێراق تەرخانکردووە.

باس لەوەشکراوە کە ھەردوولا باسیان لە گرنگی پتەوترکردنی ھاوکاری ئەمنی و سەربازی لەگەڵ ئاڵوگۆڕی زانیاری تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردووە، جگە لەوەیش لەسەر فراوانکردنی ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بواری وزدا، رێککەوتوون.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی ئابووریی ئیمارات، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراق لە ٢٠١٩دا، گەیشتبووە ١٥ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.