Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:24

بانکی خوێنی هه‌ولێر بانگەوازێک ئاڕاسته‌ی خوێنبه‌خشان ده‌کات

کوردستان TV
100%

 بانكی خوێنی ھەولێر داوا لە خوێنبەخشان دەكات، ئەوانەی ھەڵگری جۆری خوێنی (ناقس)ـن، بەشداری لە ھەڵمەتی بەخشینی خوێن بكەن.
له‌راگه‌یاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی بانكی خوێنی ھەولێر بڵاوی كرده‌وه‌: لە پێناو دابینکردنی خوێنی پێویست بۆ نەخۆشانی سالاسیمیا و تووشبوانی شێرپەنجە لە مانگی پیرۆزی رەمەزان، بانکی خوێن داوا لە خوێنبەخشانی خۆشەویست دەکات کە هەڵگری جۆرەکانی (ناقس)ن خوێن ببەخشن.

هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نن: لە کاتی سەردانیکردنی بانکی خوێندا، پابەندی سەرجەم رێنوێنییەکانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن، لە بەستنی دەمامک و دووریی ماوه‌ی نێوان كه‌سه‌كان.

 

دەقی بانگەوازی بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە ھەولێر:

لە پێناو دابین کردنی خوێنی پێویست بۆ نەخۆشانی سالاسیمیا و تووشبووانی شێرپەنجە لە مانگی پیرۆزی رەمەزان.

بانکی خوێن داوا لە خوێن بەخشانی خۆشەویست دەکات کە هەڵگری جۆرەکانی (ناقس)

 

بەشدار بن لە هەڵمەتیکێ خوێن بەخشین لە بانکی خوێن رۆژانە تا یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان

ناونیشان :- ب.بانکی خوێن پشت نەخۆشخانەی رزگاری

کات :- لە کاژیر 8:00 بەیانی تاوەکو 8:00 ئێوارە

تێبینی// تکایە لە کاتی سەردانی کردنی بانکی خوێن پابەندی سەرجەم رێنمایەکانی خۆپاریزی دژی ڤایڕۆسی کۆڕۆنا بن لە بەستنی دەمامک و دووری کۆمەڵایەتی

بەڕیوەبەرایەتی بانکی خوێن

دوو شەممە 2021/4/5

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.