Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 02:01

30 ساڵ به‌سه‌ر بڕیاری ژمارە688ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان تێده‌په‌ڕێت

30 ساڵ به‌سه‌ر بڕیاری ژماره 688ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تێده‌په‌ڕێت
کوردستان TV
100%

لە شه‌شی نیسانی 1991 رژیمی عێراق بڕیاری ژمارە 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی قەبووڵ كرد، كە رۆژێك پێشتر دەركرابوو، بەوەش رێ‌ بۆ گەیشتنی یارمەتی فریاگوزاری بۆ ئەو هەزاران هاوولاتییەی كوردستانی عێراق خۆش بوو كە بۆ سنوورەكانی عێراق و ئێران و عێراق و توركیا ئاوارە ببوون و كۆڕەویان ئەنجام دابوو، هەر بەهۆی ئەو بڕیارەوە بوو سەركردەكانی پارتە سییاسییەكانی ناو بەرەی كوردستانی   ئامادەی خۆیان نیشان دا بە مەبەستی دەستپێكردنی وتوێژی ئاشتی بچنە بەغدا ئەوەش پاش ئەوەی حكوومەتی بەغدا بە رەسمی داوای لە بزافی رزگاریخوازی كوردستان كرد وتوێژ بكەن.

هەرچەندە ئەو وتووێژانە چەند مانگێكی خایاند بەلام كردەوەو جموجۆڵی سەربازی و سوپای رژێم لە شارەكانی كوردستاندا و رەوتی وتوێژەكان و دەرەنجامەكەشی جارێكی تر سەلماندییانەوە كە رژیمی بەعس ئامادە نییە دان بە مافە رەواكانی گەلی كوردستانی عێراقدا بێنێت، هەر بۆیە وتوێژەكانیش ناكام بوون و دواتر جەماوەری راپەریووی كوردستان و خودان كۆرەو دوو جاری تر لە دەسەلاتی حكوومەت راپەڕی كە ئەوكات لە كوردستاندا هێشتا كۆتایی بە باری نائاسایی نەهێنابوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.