سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کە بە سەردانێکی فەرمی لە ئیماراتە، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و فەرمانڕەوای دوبەی، محەمەد بن راشد ئال مەکتووم کۆبووەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی دیدارەکەدا کازمی و ئال مەکتووم تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزکردنی هەماهەنگی هاوبەش و هەنگاوەکانی پتهوتركردنی هاریكارییهكان لە سەرجەم بوارەکاندا، کردووە.
دوێنێ یەکشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە ئیمارات و لە فڕۆکەخانەی ئەبو زەبی لەلایەن جێنشینی ئەبو زەبی، محەمەد بن زاید ئال نهھیان و وەزیری وزەی ئیمارات، سوھەیل مەزروعی پێشوازی لێکرا.
مستەفا کازمی بە ئامانجی پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و ئەبو زەبی و تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ، سەردانی ئیماراتی کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.