Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:43

مینحەی زیندانیانی سیاسی دەستپێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا مینحەی زیاتر لە پێنج هەزار زیندانی سیاسی بڕدرا، جێگری سەرۆكی لیژنەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدان رایده‌گه‌ێنێت: ئەم مانگە، مینحە بۆ ئەو زیندانیە سیاسیانە خەرج دەكرێتەوە كە موچەیان نییە.

ژیان تاهیر، جێگری سەرۆكی لیژنەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدان لە پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: پێداچوونەوە بە مەلەفی ئەو پێنج هەزار زیندانییەی مینحەیان راگیرابوو كراوە و بڕیار دراوە ئەم مانگە مینحەی 900 زیندانیی سیاسی خەرج بكرێت، چونكە هیچ موچەیەكی دیكەیان نییە جگە لەو مینحەیە.

باسی لەوەشكردووە، پێداچوونەوە بۆ مەلەفی دوو هەزار و 600 زیندانی سیاسیی دیكە كراوە و كێشەی تێدا نییە، تەنیا موچەیان هەیە و پێشتریش مینحەیان دراوەتێ، دەشڵێت، "ئەوانەش سەرپشككراون لەوەی یان مینحە یان موچە هەڵبژێرن.

بە گوێرەی یاسا دوای10ساڵ مینحەی زیندانیانی سیاسی کۆتایی دێت، بەڵام ئەوانەی هیچ موچەیەکیان نییە نایانگرێتەوە و مینحەکانیان بەردەوام دەبێت.

لە ماوەی رابردووشدا بەشێکی زیندانیانی سیاسی چەند جارێک گردبوونەوەیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی هاوشێوەی بەغدا ئەو ماوەی 10 ساڵە زیادبکرێت بۆ 25 ساڵ، بەڵام تاوەکو ئێستا روون نییە ئایا ئەو ماوەیە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت یاخود نا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.