عهبدولقادر بازرگان ، سهرۆكی پارتی چاكسازی توركمان به بۆنهی كۆچی دوایی " ڕهمزی شهعبان" پرسهنامهیهك ئاراستهی سهرۆك بارزانی و مهكتهبی سیاسی پارتی دهكات.
دهقی پرسهنامهكه:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
رێزدار/ سەرۆک مەسعود بارزانی بەرێزان/ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرێزان/ بنەماڵەی خوالێخۆشبێ ( رەمزی شەعبان). بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبێ (ڕەمزی شەعبان)، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانمان پێگەیشت، لەدەستدانی خوالێخۆشبوو خەسارەتێکی گەورەو خەمێکی قووڵ و پر ئازارە، بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی پارتی جاکسازی تورکمان پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و بنەماڵە و سەرجەم کەس و کارو دۆست و هاوڕێیانی کۆچکردوو دەکەین،.
داواکارین لەخوای گەورە سێبووری و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
عبدالقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان ٤ی ٤ی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.