زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان كه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه تایبه‌ت بوو به ده‌سته‌كه‌وت دۆستی زۆره و شكستیش بێ خاوه‌نه رایگه‌یاند: له كابیه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیاریه‌تی به‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووه ، بۆیه هه‌موو هه‌ره‌شه‌كان و به‌ربه‌سته‌كان بۆ ئه‌وه بووه كه كێشه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند: له‌ناوبردنی سه‌روه‌ریه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كان گه‌وره‌ترین خیانه‌ته ئه‌گه‌ر هه‌وڵی بۆ بدرێت له لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نه‌كه‌وه.
وتيشي: پارتی ثابةندي ئةوةية كة له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆشبه‌ختانه بضنة سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان پێك بهێنێت .
ئاماذةي بةوةشكرد، له دوایین هه‌لبژاردنى ساڵی 2018 پێویسته خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌بێت بۆ ئه‌و دروشمانه‌ی كه له لایه‌ن لایه‌نه پارته‌كان به‌رز ده‌كرانه‌وه , ئایا كێ راستگۆ بووه و كێ راستگۆ نه‌بووه .
سه‌باره‌ت به پرسی بودجه رایگه‌یاند: پرسی بودجه و په‌سه‌ندكردنی ده‌ستكه‌وتێكه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و مافێكی ده‌ستوورییه، رێککەوتنی هەولێر و بەغدا جیبەجێکردنی لەسەر بودجە گرنگ و باشە ئەگەر جێبەجێ بکرێت.
زانا مه‌لا محه‌مه‌د راشیگه‌یاند: ناكرێت تیمی حكومه‌ت, شه‌ڕی وه‌رگرتنی پۆسته‌كان بكه‌ن و به‌رپرسیاریه‌تیش هه‌ڵنه‌گرن و له‌گه‌ڵ رای ئۆپۆزسیۆن و لیستەکانی تر بن و هەروەها ناشکرێت تانه له حكومه‌ت بدرێت و خۆت له ناو حكومه‌ت بیت .
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی: ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كان پرسێكی گرنگه ، فراكسیۆنی پارتی هه‌وڵی داوه هه‌نگاوه‌كان ته‌فعیل بكرێته‌وه و بنوسرێته‌وه.
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.