ڕووداوێكی هاتووچۆ له جۆری پێكدادان له ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان به‌رده‌ڕه‌ش - كه‌ڵه‌ك ڕوویداو به‌هۆیه‌وه گه‌نجێك بوو به قوربانی.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه حازم مه‌حه‌مه‌د، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هاتووچۆی به‌رده‌ڕه‌ش به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ڕووداوه‌كه له نێوان كامیۆنێكی بارهه‌ڵگر و ماتۆڕسكیلێدا ڕوویداوه و له ئه‌نجامیشدا شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
شایه‌نی باسه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ ماوه‌یه‌كه ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان به‌رده‌ره‌ش- كه‌ڵه‌ك زیادی كردووه.
سه‌نگه‌ر گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.