Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:24

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئایینى مەسیحیەکان

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئایینى مەسیحیەکان له‌ روونکردنەوەیەکدا ڕایگه‌یاند: ھاوڵاتیانی ئازیزی کوردستان لە سۆنگەى پابەندبوونمان بەبریارەكانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربونەوى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ھەرێمى كوردستان، جەخت لەپاراستنی ئاشتی پێکەوەژیانی ئایینی و تەبایی لە نێوان گشت ئایینەكانى کوردستان دەکەینەوە، بەرێزان، سەبارەت بە نوێژی جەژنی قیامە كە دوێنێ شەو بەرواری ٣ ی مانگی چوار بەرێوەچوو، ئەم رونكردنەوەى خوارەوە دەخەینە روو.

" ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قیامە بەبێ بەشداری كردنى ھاوڵاتیانى كریستیان بەڕێوەچووە و بەشێوەی ئۆن لاین بووە، بۆ زانیاریتان سەرجەم كەنیسەكان داخراون جگە لە كەنیسەیەك نەبێت كە تەنھا نوێژی جەژن تێدا ئەنجامدراوە.

" لەم روانگەیەشەوە داوای لێ بوردن لە موسوڵمانانى کوردستان و سەرجەم ئایینزاكان دەکەین کەئەگەر ئەم كردارە بو بێتە ھۆی بریندار کردنی ھەستیان. " لێرەوە جەخت دەکەینەوە كە پابەندی گشت بریارەكانی لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەبین و ڕێگەش نادەین هیچ کەنیسەیەك سەرپێچی بکات تا ئەو کاتەی بەفەرمی سەرجەم شوێنە ئایینەکان دەکرێنەوە.

وەبەدواداچونى كارگیرى خۆشمان دەكەین لە بوونى ھەر كارێك كە پێچەوانەی بریارو رێنمایەكانى لێژنەى باڵاى بەرنگاربوونەوى ڤایرۆسى كۆرۆنا بێت . خوای گەورەو میھرەبان وڵاتەکەمان و کوردستانی شیرینمان و سەرجەم پێکھاتەکانی بپارێزێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئایینى مەسیحیەکان لە وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئایینى ٤⁄٤⁄٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.