حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ره‌مزی شه‌عبان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ، سه‌ره‌خۆشی له‌مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات.
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان رایدهگهێنێت: بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک رەمزی شەعبان ، راشیدهگهێنێت: خوالێخۆشبوو هەموو تەمەنی خۆی بۆ خەبات و تێکۆشان و خزمەتكردنی گەلی كوردستان تەرخان كردبوو.
ده‌قی په‌یامی سه‌ره‌خۆشی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان:
بەڕێز: مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
بابەت: پرسەنامە
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک رەمزی شەعبان ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی مەكتەبی بەڕێوەبردن و دارایی پارتی دیموكراتی كوردستان - مان بە هۆی نەخۆشییەوە بیست ، کاک رەمزی شەعبان هەموو تەمەنی خۆی بۆ خەبات و تێکۆشان و خزمەتكردنی گەلی كوردستان تەرخان كردبوو، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسەو سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی پارتی و ماڵباتە تێکۆشەرەکەیان دەکەین ، ئومێدەوارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشی بێت. ڕوحی کاک رەمزی بە بەهەشت شاد بێت.
سەبرو ئارامی بۆ هەموو لایەك.
مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
4ی نیسانی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.