تیمەكانی ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ، لە چەند ڕۆژی رابردوودا هەڵمەتێكی فراوانیان لە چەند شوێن و ناوچەیەكی گەشتیاری بەڕێوەبرد و بە هەزاران تۆن خۆڵ و خاشاكیان هەڵگرتەوە.
لەمیانەی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەكەی ژینگەپارێزی شارەوانیی ئاكرێ، كە چەند ڕۆژێكی خایاند، زیاتر لە 25 تۆن خۆڵ و خاشاك و پاشماوەی گەشتیاران لە چەند شوێنێكی گەشتیاریی سنوورەكە هەڵگیرایەوە و دواتر بۆ شوێنی چارەسەركردن گواسترایەوە.
سەرۆكایەتیی شارەوانی ئاكرێ داوا لە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەكات رەچاوی پاكوخاوێنی شوێنە گەشتیارییەكان بكەن و لەدوای خۆیان پاشماوەكانیان فڕێ نەدەن، ئەمەش لەپێناو پاراستنی ژینگە و شوێنە گەشتیارییەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.