دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌كانی پێشوودا، لقی چوار و ناوچه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی رووبه‌ڕووی ته‌قه‌لێكردن بوونه‌وه، شاندێكی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی له لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی یان كرد.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، پێشه‌وا هه‌ورامی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ته‌قه‌كردن له باره‌گاكانی پارتی و وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و پرسه سه‌ردانی سلێمانی-یان كردووه‌و بڕیاره دواتر له په‌رله‌مانی كوردستان تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.
هه‌روه‌ها پێشه‌وا هه‌ورامی گوتی: ئه‌مڕۆ هاتووین بۆ بابه‌تێك كه بۆ هه‌موومان جێگه‌ی پرسیاره، ئه‌ویش پرسی ته‌قه‌كردن له باره‌گاكانی پارتی دیموكرات له شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، قه‌ڵادزێ و رانیه، ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجام دا و هه‌موو وردهكاریهكمان وه‌رگرت له‌سه‌ر رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كان، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی و ئاسایش. ده‌مانه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره وه‌رگرین كه بۆچی هه‌موو جارێك ئه‌م بابه‌ته له حاڵه‌ته‌وه بۆته دیارده.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.