وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان رایگه‌یاند ئاساییكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئیسرائیل له‌ناوچه‌كه‌دا سوود له بواره‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی به سه‌رجه‌م ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
بن فه‌رحان، له میانی به‌شداریكردنی له پرۆگرامێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكی، ئاشكرایكرد كه نازانێت وڵاته‌كه‌ی له‌م نزیكانه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌نجامده‌دات یان نا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه بن فه‌رحان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئاساییكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئیسرائیل له‌ناوچه‌كه‌دا سوودی گه‌وره به ناوچه‌كه ده‌گه‌ێنێت و گوتی، "ئاساییكردنه‌وه سوود له بواره‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كه ده‌بێت".
بن فه‌رحان، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه دۆزی فه‌ڵه‌ستین چاره‌سه‌رناكرێت و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین له چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی 1967 درووستنه‌كرێت ئه‌وه ئه‌سته‌مه ئاساییكردنه‌وه له ناوچه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت.
فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی پێشتر له چوارچێوه‌ی پێشنیاری ئاشتیی عه‌ره‌بی، له ئه‌گه‌ری دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیی فه‌ڵه‌ستین-ی له‌سه‌ر سنووره‌كانی ساڵی 1967 كه قودسی رۆژھه‌ڵات پایته‌ختی بێت، ئه‌وه به‌ڵێنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل داوه.
له‌دوای میسر و ئوردن، له ساڵی 2020دا ھه‌ریه‌ك له ئیمارات، به‌حرێن، مه‌غریب و سودان ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راگه‌یاندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.