سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ڕەمزی شەعبان پهیامێكی سهرهخۆشی بڵاوكردهوه رایگهیاند: كۆچكردوو لە قۆناغە جیاجیاکانی شۆڕش و ئەرک و بەرپرسیاریەتییەكانی لە ناو پارتیدا، نموونەی ڕاستگۆیی و نیشتمانپەروەری بوو.
کۆچی دوایی کاک ڕەمزی شەعبان ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی بەڕێوەبردن و دارایی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ناخەوە خەمباری کردم.، کاک ڕەمزی کەسایەتییەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەرەوەر بوو، لە قۆناغە جیاجیاکانی شۆڕش و ئەرک و بەرپرسیاریەتییەكانی لە ناو پارتیدا ، نموونەی ڕاستگۆیی و نیشتمانپەروەری بوو.
بنەماڵەکەشی ڕۆڵێکی دیاریان لە شۆڕشەکانی کوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبوو. پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و ئەندامان ولایەنگرانی پارتی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم .
خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.