Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:44

تا ئێستا پتر له‌ هه‌ژده‌ ملیۆن که‌س له‌ بریتانیا ڤاکسینه‌که‌یان وه‌رگرتووه‌

کوردستان TV
100%

دەزگای دەرمانسازی بریتانیا له‌ باره‌ی سه‌لامه‌تی ڤاكسینی ئه‌سترازێنیكا رایگه‌یاند تا ئێستا پتر له‌ هه‌ژده‌ ملیۆن كه‌س له‌ بریتانیا ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌ ته‌نها حه‌وت كه‌س دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌ مردوون.

دەزگای دەرمانسازی بریتانیا له‌ راپۆرتێكدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، تا كۆتایی مانگی ئاداری ئه‌مساڵ لە کۆی هه‌ژده‌ ملیۆن و سه‌د هه‌زار هاووڵاتی بریتانی كه‌ ڤاكسینی ئه‌سترازێنیكایان وه‌رگرتووه‌ ته‌نها حه‌وت كه‌س مردوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌و ڤاكسینه‌ی كه كۆمپانیای‌ ئەسترازێنیکا به‌رهه‌مهێناوه‌ به‌ ته‌وای سه‌لامه‌ته‌ به‌پێی راپۆرته‌ پزیشكیه‌كان دڵنیاییش ده‌دات ڤاكسینه‌كه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نیه.

دەزگای دەرمانسازی بریتانیا باسی لەوەشکردوە، له‌ كۆی ئەو سیی کەسەی کە تا ئێستا بەهۆی بەکارهێنانی ڤاکسینەکەوە توشی خوێن مه‌ین بوون، هەشت کەسیان تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بون و حه‌وت كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

لای خۆیه‌وه‌ جۆن راین، بەڕێوه‌به‌ری دەزگای دەرمانسازی بریتانیا رایگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌ ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانه‌وه‌ له‌ بریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا پێیان گه‌یشتووه‌ ده‌رباره‌ی هه‌بوونی حاڵه‌تی خوێن مه‌ین دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌.

بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاماره‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای ده‌رمانسازی بریتانیا له‌ كاتێكدایه‌ ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی به‌هۆی دروستبوونی چه‌ند حاڵه‌تێكی خوێن مه‌ین و جه‌ڵته‌ی دڵ، پێدانی ڤاكسینی ئه‌سترازێنیكای بریتانییان راگرتووه‌.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.