سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم پێداگری كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی فایلی نه‌وتی هه‌رێم راده‌ستی حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق نه‌كرێت.
ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كاتی به‌شداریكردنی له ده‌نگوباسی كاتژمێر سێ رایگه‌یاند: له كاتی دانوستاندنه‌كانی نێوان شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر پشكی خه‌ڵكی كوردستان له پڕۆژه یاسای بوجه‌ی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداگری كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی فایلی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق نه‌كرێت، چونكه راده‌ستكردنی ته‌واوی فایلی نه‌وت ناده‌ستوورییه.
ڤیان سه‌بری گوتیشی فشاری زۆر هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕگه‌ی تایبه‌ت بووه به پشكی خه‌ڵكی كوردستان له پڕۆژه‌یاسای بودجه وه‌كو خۆی تێنه‌پێڕێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دوای چه‌ندین گفتوگۆكردن له نێوان مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ پرۆژه یاسایه‌ك بنووسنه‌وه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكرێت و لایه‌نه‌كانی نێو په‌رله‌مانیش رازی بوون به‌م پرۆژه‌یه، بۆیه دواجار ده‌نگی له‌سه‌ردرا و پشكی هه‌رێمی كوردستان له پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق جێگیركرا.
گوتیشی: فشاره‌كان له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم زۆر هه‌بوون به تایبه‌تی لایه‌نه شیعه‌كان، ده‌یانگوت نابێت په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌و مادده‌یان ئه‌وان ده‌یان ویست ئه‌و په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌بوو راده‌ستیكردنی هه‌موو مه‌له‌فه‌كانی نه‌وت به ته‌واوی هیچ له ده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌مێنێت، بۆ راده‌ستكردنی حكوومه‌تی فیدراڵی، مه‌سرور بارزانی پێداگری كرد، رێنمایی هه‌موو فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان و شاندی هه‌رێمی ده‌كرد به‌تایبه‌تی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌و بابه‌ته دواجار پرۆژه یاسای بودجه هه‌رێم یه‌كلایی كرایه‌وه، پشكی هه‌رێم جێگیركرا.
ڤیان سه‌بری گوتیشی: راده‌ستكردنی هه‌موو مه‌له‌فی نه‌وتی نا یاساییه و نا ده‌ستوورییشه هه‌ندی فشارییش هه‌بوو له هه‌رێمی كوردستانیش به‌تایبه‌تی لایه‌نی سیاسی، به‌ڵام ئێمه پێداگیریمان كرد و پشكی هه‌رێم جێگركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.