Erbil 12°C شەممە 11 کانوونی دووەم 11:48

قۆناغێکی دیکه‌ی پارەی گەنمی جووتیاران خه‌رج ده‌کرێت

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، قۆناغێکی دیكه‌ی پارەی گەنمی جووتیارانی هه‌رێمى كوردستان خه‌رج ده‌كرێت، كه‌ بڕه‌كه‌ی شه‌ش ملیار و 500 ملیۆن دیناره‌.

 نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە باسنیوزی ڕاگەیاندووه‌: حکوومەتی عێراق قۆناغێکی دیكه‌ی ​پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2020 خەرج دەکات، کە بڕەکەی 130 ملیار دینارە، بەشی جووتیارانی هەرێمی کوردستانیش شه‌ش ملیار 500 ملیۆن دیناره‌.
ده‌شڵێت: دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ جووتیارانی سلێمانی، دوو ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەولێر و دوو ملیار دیناریش بۆ جووتیارانی سلێمانی خەرج دەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی  ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌: هەفتەی داهاتوو ڕێکارە ئیدارییەکان دەگیرێتە بەر، ئەگەر فریا بکەوین ئەو هەفتەیە دابەشی دەکەین، ئەگەر فریا نەکەوتین دەکەوێتە هەفتەی دواتر.

هه‌روه‌ها رایده‌گه‌ێنێت، دوای خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، هیشتا نزیکی 79 ملیار و 454 ملیۆن دیناری پارەی ساڵی 2020ی گەنمی جووتیارانی هه‌رێمى کوردستان له‌لای حکوومەتی عێراق ده‌مێنێته‌وه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.